05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
كابوڵ- AA
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد ئاشكرایكرد هه‌ڵكشاندنی ئاستی توندوتیژییه‌كان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانستان، ره‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتیی هه‌بێت.
زاڵمای خه‌لیلزاد له په‌یامێكدا له هه‌ژماری خۆیه‌وه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه رێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان ئه‌مریكا-تاڵیبان، بۆ ئه‌وه ئه‌نجامدراوه كه رێگا له‌به‌رده‌م رخساندنی زه‌مینه‌ی دانوستان له نێوان ئه‌فغانییه‌كاندا خۆشبكات.
خه‌لیلزاد باسی له‌وه‌كردووه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندی رێككهوتننامەی ئاشتیی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ده‌بێت و رایگه‌یاندووه: ''دووباره به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كان له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێككهوتننامەی ئاشتیی ده‌بێت و پێویسته تاڵیبان ده‌ستبه‌جێ توندوتیژییه‌كان راگرێت''.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان به‌پێویستی زانیوه تاڵیبان توندوتیژییه‌كان كه‌مبكاته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه ئاسته‌نگه هه‌نووكه‌ییه‌كان له‌رێگه‌ی دانوستانی نێوان ئه‌فغانییه‌كان و پێكه‌وه كاركردن به چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نرێن.