Ruslan Rehimov
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
باکو- AA
سوپای ئەرمینیا، هێرشی کردە سەر بۆڕییەکی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی نەوت لە ئازەربایجان.
سەرداواکاری گشتیی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای ئەرمینیا کاتژمێر نۆی شەوی رابردوو بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هێڵی گواستنەوەی نەوتی باکو- تیبلیسی- جەیهان لە شاری یەولاخ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە سوپای ئازەربایجان رێگری لە هێرشەکە کردووە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بۆری نەوتی باکو- تیبلیسی- جەیهان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئاسایشی وزەی ئەورووپا و پڕۆژەیەکی ستراتیجییە.