Ali Cura
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئەریڤان - AA
هەواڵگریی ئەرمینیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە رێگرییان کردووە لە هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان، نیکۆل پاشینیان.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەرمینیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە خانووی یەکێک لەو کەسانەی نەیاری دەسەڵاتە لە ناوچەی سیونیکس، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا کە لە ناوچەی پێکدادانەکانی قەرەباغەوە هێنراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو کەسە ویستووەیەتی ئەو چەکانە لەگەڵ بەناو سیاسەتمەدارانی ئەرمینیا و قەرەباغ بەکاربهێنێت و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان بکوژن و دواتر دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن و هاتووە:
''ئەو تاوانانە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئاسایشی نیشتمانییەوە ئاشکرا کراوە و رێگری لێکراوە''.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پارتی ئۆپۆزسیۆن بەتۆمەتی پەیوەندی راستەوخۆ بەو رووداوەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامان و فەرماندەیەکی خۆبەخش دەستگیرکراون.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەرمینیا و سەرۆکی پارتی نیشتمانیی دایک، بەتۆمەتی ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی پاشینیان و دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا، دەستگیرکراون.
دوای ئەوەی پاشینیان دانی نا بە شکست بەرامبەر ئازەربایجاندا، خەڵکی ئەرمینیا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.