Hakan Çopur
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
دوای خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاتەکانی ئێوارە لە شەقامەکانی واشنتۆن گرژیی لەنێوان گرووپە رکابەرەکاندا دورستبوو.
دوای ئەو خۆپیشاندانەی بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە واشنتۆن بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دووەم و پشتیوانی لە سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ سازکرا، شەقامەکانی شارەکە خرۆشان.
هەندێک لە گرووپەکانی پشتیوانکاری ترەمپ و گرووپەکانی وەک ژیانی رەشپێستەکان گرنگن و ئانتیفا لە ناوچەکانی نزیک کۆشکی سپی رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لەنێوان گرووپەکاندا، دەمەقاڵێی و هەندێک جاریش پێکدادانی بچووک دروستبوو، کە تیایدا کەسێکی رەشپێست درایە بەر چەقی، ئەو دیمەنەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوبوویەوە.
پۆلیسی واشنتۆن دەستبەجێ دەستوەردانی کرد و گرووپەکانی لە یەکتری جیاکردەوە و لانیکەم ١٠ کەسیشی دەستگیرکرد.
پشتیوانانی ترەمپ رێپێوانی ''دووبارە ئەمریکا گەورەبکەرەوە - با دووبارە ئەمریکا گەورە بکەینەوە''یان رێکخست.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لەنێو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیەوە لە بەری فریدم پلازا، بە دەستڕاوەشاندن سوپاسی پشتیوانانی کرد.
هەندێک لە خۆپیشاندەران لە دوای گوتاری ناو رێپێوانەکە، بەرەو دادگای باڵا رێپێوانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای دادگای باڵادا، هوتافیان بە باڵای ترەمپ دەگوتەوە و داوای هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و سەربەخۆیان کرد.