Büşra Selvi Öğütcen,Nazlı Yüzbaşıoğlu
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووان بە پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٥٤ مليۆنى تێپەڕاند.
بەگوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان لە چین سهری ههڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٤ مليۆن و ٣٢٩ هەزار و ١٠٤ حاڵهت.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:
''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا ١١ مليۆن و ٢٢٦ هەزار و ٢١٨ حاڵەت، هيندستان هەشت مليۆن و ٨١٤ هەزار و ٩٠٢ حاڵەت، بەڕازيل پێنج مليۆن و ٤٨٤ هەزار و ٩٥٩ حاڵەت، فەڕەنسا يەك مليۆن و ٩٥٤ هەزار و ٥٩٩ حاڵەت، رووسيا يەك مليۆن و ٩٠٣ هەزار و ٢٥٣ حاڵەت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٤٩٢ هەزار و ٦٠٨ حاڵەت، بەريتانيا يەك مليۆن و ٣٤٤ هەزار و ٣٥٦ حاڵەت، ئەرجەنتين يەك مليۆن و ٣٠٤ هەزار و ٨٤٦ حاڵەت، كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ١٩١ هەزار و چوار حاڵەت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٥٥٢ حاڵهت''.
لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٣١٨ هەزار و ٢٨٦ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٣٧ مليۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٧٥ تووشبووش بەسەر پهتاكهدا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.