Barış Gündoğan
29 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆی هاوبەشی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک کەناڵ دی، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە رۆژەڤی دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پڕچه‌ككردنی دوورگه‌كان لەلایەن یۆنان-ەوە ئاماژەی بەوە دا کە له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه هۆشداریی پێویست دراوه‌ته ئه‌مریكا و یۆنان و رایگەیاند "١٧ی ئهیلوول لەو بارەیەوە دوایین پەیاممان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نارد".
گوتیشی: "چاوه‌ڕوانیمان له ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه یۆنان نه‌خاته نێو حساباتی هه‌ڵه‌وه و رێگه نه‌دات رایگشتیی جیهانیی مۆنۆپۆڵ بكرێت".
سەرکۆماری تورکیا، هەروەها سەبارەت بە هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر قوبرسی باشوور له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماژەی بەوە دا کە نه له‌ڕووی ناوهڕۆك و نه له‌ڕووی كاتهكهیهوه، روونكردنه‌وه‌ی نییه و گوتی: "ئه‌م هه‌نگاوه بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه و پێویسته هه‌مووان بزانن هه‌موو رێكارێك له پێناو ئاسایشی توركه‌كاندا ده‌گیرێته‌به‌ر".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی داواكاریی توركیا بۆ ناساندنی كۆماری قوبرسی توركی باكوور، ئاماژەی بەوە دا ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه هه‌نگاو بهاوێژێت، ئه‌م پێواژووه خێر ده‌كه‌ین.
- ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ئۆکراینا
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکی خستە سەر ریفراندۆم له‌و به‌شانه‌ی خاكی ئۆكراینا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رووسیادایه و ئاماژەی بەوە دا کە ریفراندۆم گرفت ده‌هێنێت. خۆزگه ئهنجامنهدرایه و ئه‌مه به دیپلۆماتی چارهسهربكرایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەر لەبارەی ریفراندۆمەکانەوە گوتیشی: "به‌ڕێز زێلێنسكی خوازیاری پشتیوانیی ئێمه‌یه سه‌باره‌ت به چوار ناوچه و قایلكردنی (سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین. سبه‌ی ئه‌م بابه‌تانه به تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ پوتین باس ده‌كه‌م".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی جەنگی ئەتۆمی رایگەیاند کە باجی په‌نابردنه به‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی كاره‌ساته. نه‌ك قسه‌كردن لێی ته‌نانه‌ت نابێت بیریشی لێبكرێته‌وه. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه به دیپلۆماتی باشترینه.
- ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دوا و گوتی: "كاتێك كه كاره‌كانمان به پێویست و گونجاو زانی، هه‌رگیز خۆمان لاناده‌ین له‌وه‌ی بیگۆڕین بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی گشتگیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا: "پێویسته ئه‌مریكا و رووسیا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه جێبه‌جێبكه‌ن كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا پێی گه‌یشتووین. په‌كه‌كه/یه‌په‌گه هێشتا له‌سه‌ر سنوورهكانمانن".