Duygu Yener
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
جۆھانسبورگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەلای ئێمەوە ھیچ جیاوازیەک لە نێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا نییە. ناو، گوفت و دیدیان ھەرچییەک بێت تەواوی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دوژمنی ھاوبەشی مرۆڤایەتین. داعش ھەرچییەک بێت فەتۆ ئەوەیە. پەکەکە چی بێت بۆکۆحەرام و ئەلشەباب ھەمان شتە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ تورکیایەک ھەبێت کە لە بابەتە جیھانییەکاندا لە پاڵ گوتەیدا بەتاسەوە چاوەڕوانی ھەڵویستی بکرێت، بێگومان ئەوە ئاسەواری ھەوڵ و تەقەلای فرە ئاراستەی ١٦ ساڵی رابردووە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "کاتێک ھاتینە سەر دەسەڵات ژمارەی باڵیۆزخانەکانمان لە کیشوەری ئەفریقا ١٢ بوو. ئێستا ژمارەی باڵیۆزخانەکانمان بووەتە ٤١. ئەوەش زۆر گرنگە بۆ نیشاندانی ئەوەی لە کوێوە گەیشتووینەتە کوێ".ئەردۆغان ئاشکرایشی کرد لە ئێستادا تورکیا ریزبەندی یەکەمی گرتووە لە ھاوکارکردنی ئەو وڵاتانەی لە کەمترین ئاستی پێشکەوتندان، ئەویش بە بڕی ٨،٢ ملیار دۆلار".