İsmet Karakaş,Tanju Özkaya
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە سەرکۆمار" داوای یاسایی لەسەر سەرکردەی پارتی راستڕەوی توندئاژۆی هۆڵەندی لە پێناو ئازادیدا، گیێرت ویڵدێرس تۆمار کرد.
داواکەش لەلایەن حسێن ئایدن-ی پارێزەری ئەردۆغان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە کرا.
لە داواکەدا ئەوە وەبیرهێندراوەتەوە کە بەپێی دەستووری تورکیا، سەرکۆمار نوێنەرایەتی گەلی تورک دەکات، هەر جۆرە سووکایەتی پێکردنێک بە سەرکۆمار سووکایەتییکردنە بە دەوڵەتی تورکیا و ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە.
لە دەقی داواکەدا هاتووە "تۆمەتبار ویڵدێرس، لە نووسینێکیدا کۆمەڵێک دەستەواژەی ناپاسەندی بەرامبەر سەرکۆماری وڵاتەکەمان بەکارهێناوە و پێگە، کەسایەتی و رێزیی کردووەتە ئامانج، لەم چوارچێوەیەدا داواکارین دۆسیەکی نێودوڵەتی لەسەر ناوبراو بکرێتەوە و لەسەر کارەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".