ئەحمەد شەرع: "دووبارە سووریا بونیاد دەنێینەوە"
- سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع لە یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند کە دووبارە وڵاتەکەی، بونیاد دەنێنەوە.
Syria
سووریا ــ AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع لە مزگەوتی ئەمەوی بەشداری لە یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کرد و ڕایگەیاند کە دووبارە وڵاتەکەی، بونیاد دەنێنەوە.
سەرۆکایەتی کۆماریی سووریا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد شەرع دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەمەوی، گوتاڕێکی بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد پێشکەش کردووە و گوتوویەتی: "ڕووبەڕووی ھەموو ئاستەنگ و بەربەستەکان دەبینەوە".
ڕاشیگەیاندووە کە سووریا لە باکوور تا باشوور لە ڕۆژھەڵات تا ڕۆژئاوا، دووبارە، بونیاد دەنێنەوە.
