جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

ئێف بی ئای: "تیک تۆک دەرفەت بۆ چین دەڕەخسێنێت کۆنترۆڵی داتای ملیۆنان بەکارهێنەری بکات"

Lejla Biogradlija  | 24.04.2024 - نوێکردنەوە : 25.04.2024
ئێف بی ئای: "تیک تۆک دەرفەت بۆ چین دەڕەخسێنێت کۆنترۆڵی داتای ملیۆنان بەکارهێنەری بکات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیداراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، کریستۆفەر رای ئاماژەی بەوە کرد پلاتفۆرمی تیک تۆک کە کۆمپانیای بایتدانسی چینی هاوبەشی سەرەکییەتی، دەرفەت بۆ چین دەڕەخسێنێت کۆنترۆڵی داتای ملیۆنان بەکارهێنەری بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن بی سی بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیداراڵی ئەمریکا، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی ئەمریکا کرد.

سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی پلاتفۆرمەکە کە لەم ڕۆژانەدا داخرانی لە ئەمریکا بووەتە جێی باس، کریستۆفەر رای ڕایگەیاند: "ئەمە بەلای ئێمەوە پرسێکی ئاسایشی نیشتمانییە. کۆمپانیای سەرەکی پەیوەست بە تیک تۆک لە ژێر ئیدارەی حکوومەتی چیندایە. ئەمەش دەرفەت بۆ دەزگای هەواڵگریی چین دەڕەخسێنێت بۆ کۆکردنەوە و کۆنترۆڵی داتای ملیۆنان بەکارهێنەری بکات".

هەروەها رای باسی لەوە کرد کە لە سایەی "کۆنترۆڵی" تیک تۆکەوە خزمەت بە پارتی کۆمۆنیستی چین دەکرێت و، ڕایگەیاند: "بەم شێوەیەش گرنگیی بە گوتارەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین دەدرێت و دەخرێنە بەرچاو. ڕەخنەکان سەر حکوومەتی چین کەم بایەخ دەکرێن. بەوەیش ملیۆنان بەکارهێنەر دەبنە بەرگرییکاری پروپاگەندەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین".

گوتیشی: "حکوومەتی چین پلاتفۆرمەکەی کۆنترۆڵ کردووە. ئەمەش ئاسایشی ملیۆنان مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی خستووەتە ژێر مەترسییەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın