جيهان

"ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەرهەمهێناوە"

- ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: "ئێران یەدەگەکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە دوو هەزار و ٤٤٢ کیلۆگرام کە لە دووی تشرینی دووەم دیاریی کرابوو بۆ دوو هەزار و ٩٦٨ بەرزکردووەتەوە".

Aşkın Kıyağan  | 24.02.2021 - نوێکردنەوە : 25.02.2021
"ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەرهەمهێناوە"

Burgenland

ڤییەنا- AA

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێران ١٧،٦ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەرهەمهێناوە.

وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ١٦ی شوبات راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و ئەوەیان خستەڕوو کە حکوومەتی تاران یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لە سەدا ٢٠ بەرهەمهێناوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئێران یەدەگەکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە دوو هەزار و ٤٤٢ کیلۆگرام کە لە دووی تشرینی دووەم دیاریی کرابوو بۆ دوو هەزار و ٩٦٨ بەرزکردووەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە "ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، نیگەرانی لەوە هەیە کە ئێران کۆمەڵێک ماددەی ئەتۆمی بەرهەمهێنابێت و ئاژانسەکەی لێ ئاگادار نەکردبێتەوە. لەکاتێکدا بەگوێرەی رێککەوتنی ئوتۆمی پێویستە حکوومەتی تاران، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە تەواوی ماددە ئەتۆمییەکانی ئاگادار بکاتەوە".

بەگوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژووکراوە، رێگە بە ئێران درا ٢٠٢،٨ کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی ٣،٦٧ بەرهەم بهێنێت، بەڵام لەئێستادا ئێران ١٥ هێندەی ئەو رێژەیەی رێگەی پێدرابوو، یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە.

هەروەها حکوومەتی تاران لە پێنجی کانوونی دووەمی رابردوودا ئەوەی ئاشکرا کرد کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەرهەمهێناوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın