Hemın Othman Mohammed
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
به‌هۆی به‌شداریكردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی میسری له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌دا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، ئێران نوێنه‌ری پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی قاهیره لە تارانی، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئیدانەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریسی شووڕای به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی ئێران کە سه‌ر به رێكخراوی موجاهیدینی خهڵقە و گرووپێکی نه‌یاری رێژیمی ئیرانه، راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی میسر كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه حكوومه‌تی قاهیره به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، له كاروباری ناوخۆی ئێران ده‌ستێوه‌ردانی كردووه.
له نێو به‌شداربووانی چالاكییه‌كه‌ی رێكخراوی سه‌ربه موجاهیدینی خه‌ڵقدا، كه 9ی تهمووز له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه چوو سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سعوودیە، شازاده‌ی سعوودی توركی ئهلفهیسهڵیش ئامادە بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی رێگه‌دانی فه‌ڕه‌نسا به رێكخستنی کۆبوونەوەی بەرینی شووڕای بەرگریی نەتەوەیی ئێران، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له تاران، فڕانسوا سێنمۆی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد و ناڕەزایەتی وڵاتەکەیان بە پاریس راگەیاند.