Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
تاران- AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، ئاشكرایكرد مانگی داهاتوو بناغه‌ی دووه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران داده‌نرێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی له لێدوانێكدا بۆ میدیای حكوومیی وڵاته‌كه‌ی، باسی له‌وه‌كردووه وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له كه‌ناری كه‌نداوی به‌سره، له پارێزگای بووشه‌هر ده‌بێت.
ساڵحی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی داهاتوودا بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ژماره دوو داده‌نرێت و بڕیار وایه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا وێستگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دوای هه‌شت ساڵی دیكه وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ژماره سێ له بووشه‌هر درووست ده‌كرێت.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی كارلێككاری ئاراك، له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی به هاریكاریی به‌ریتانیا و چین، به‌رده‌وامه.