Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی کاری ئێران (ILNA) نەجاتنیا رایگەیاندووە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق زەوی و زاری کشتوکاڵییان بەکرێ گرتووە و ژمارەیەک بەرهەمی جۆراوجۆریان تێدا چاندووە.
مەهدی نەجاتنیا ئاماژەی بەوەیشکردووە حکوومەتی عێراق بەمەبەستی زیادکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لەوڵاتدا، پشتیوانیی لەم کۆمپانیایانە دەکات و راگەیاندووە ''هەر بۆیە پێویستە وەبەرهێنەرە ئێرانییەکان ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و بۆ ئەوەی بازاڕی عێراقیان لەکیس نەچێت وەبەرهێنان لەو وڵاتە بکەن''.
بەرپرسی دێسکی عێراق لە دامەزراوەی بەرەوپێشبردنی بازرگانی ئێران سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ژمارەیەک بەروبووم بۆ عێراق لەلایەن بەغداوە، ئاماژەی بەوەکرد ئەوان هەموو ساڵێک بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ، ئەم جۆرە رێوشوێنانە دەگرنە بەر.