Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
له خۆرئاوای كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر پاسێكی پۆلیس، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و هێرشه‌دا ٣٠ پۆلیس كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه، پارێزگاری پێگمان، مووسا ره‌حمه‌تی رایگه‌یاند "پاسێك كه له ناوه‌ندی مه‌شقی ناوچه‌ی وارداك گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌و پۆلیسانه‌ی هه‌ڵگرتووه كه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان بوون، رووبه‌ڕووی هێرشێكی خۆكوژی بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٠ پۆلیس كوژراون.
هێرشه خۆكوژییه‌كه كه تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی راگەیاند، هەروەها ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.