ئێران.. زریان و باران قوربانیی لێکەوتەوە
- لە ئەنجامی زریان و بارانی بەلێزمە کە نۆ پارێزگای باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بێسەروشوێنن.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی زریان و بارانی بەلێزمە کە نۆ پارێزگای باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بێسەروشوێنن.
سەرۆکی دامەزراوەی گەڕان و رزگارکردن لە ئێران، مورتەزا سەلیمی ئاشکرایکرد بارانی بەلێزمە و زریان کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانە لە نۆ پارێزگای باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکەی لەنێویشیاندا پارێزگاکانی ئازەربایجانی خۆرهەڵات، ئازەربایجانی خۆرئاوا، ئەردەبیل، سمنان و مازندەران.
مورتەزا سەلیمی تیشکی خستەسەر ئەوەی لە شاری شەهرودی سەربە پارێزگای سمنان باکووری خۆرهەڵاتی ئێران، بە هۆی زریانی بەهێز و بارانی بەخوڕەوە کە دواتر بووەتە هۆی روودانی لافاو، کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش بێسەروشوێنن.
ناوبراو باسی لەوەشکرد خێوەت و پێداویستییان گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی کە لافاو و زریانی بەهێز گرتوویەتییەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن