جيهان

ئێران.. رۆژنامەکانی سەر بە بنەماخوازەکان باسى تۆڵەکردنەوەی خوێنی فەخریزادە دەکەن

لەدوای تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە، سەردێڕی رۆژنامەکانی سەر بە بنەماخوازەکانی ئەو وڵاتە باس لە "تۆڵە" دەکەن.

Muhammet Kurşun  | 28.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
ئێران.. رۆژنامەکانی سەر بە بنەماخوازەکان باسى تۆڵەکردنەوەی خوێنی فەخریزادە دەکەن

Tahran

تاران - AA

لەدوای تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە، سەردێڕی رۆژنامەکانی سەر بە بنەماخوازەکانی ئەو وڵاتە باس لە "تۆڵە" دەکەن.

دوێنێ فەخریزادە کە بە باوکی وزەی ئەتۆمی ئێران ناسراوە و پۆستی یاریدەدەری وەزیری بەرگری هەبوو، لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران تیرۆر کرا.

دوای ئەم رووداوەش رۆژنامەکانی نزیک لە بنەماخوازەکان باس لە تۆڵە سەندنەوە دەکەن، بەڵام رۆژنامەکانی سەر بە چاکسازیخوازان و نزیک لە حکومەت سەردێڕەکانیان میانڕەوانەترە.

لەم نێوەندەشدا رۆژنامەی "وطن امروز" کە سەر بە بنەماخوازەکانە، "ئەگەر لێیان نەدەین، لێمان دەدەن"ی کردوەتە سەردێڕی خۆی.

بەهەمان شێوە رۆژنامەی "کایهان" کە سەر بە رابەری ئایینی ئێران عەلی خامنەیی-ە لە سەردێڕدا نوسیویەتی: "چاو لە بەرامبەر چاو، زایۆنیستەکان با چاوەڕێبکەن".

رۆژنامەیەکی دیکەی سەر بە بنەماخوازەکان کە رۆژنامەی "شورو"ە "بکوژانی فەخریزادە پەشیمان دەکەینەوە"ی کردوەتە سەر دێڕ.

رۆژنامەی "جام جم"ی سەر بە هەمان بەرە لە مانشێتدا نوسیویەتی: "دووبارە ساڵی ٢٠١٠ گەڕایەوە" ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵی تیرۆر کردنی چەند زانایەکی ئێرانی لەو ساڵەدا.

لە بەرامبەردا رۆژنامەی "آرمان ملی" کە نزیکە لە سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، "تەڵەی نانەوەی پشێوی"ی کردوەتە سەردێڕی خۆی.

بەهەمان شێوە رۆژنامەی "اعتماد"ی سەر بە چاکسازیخوازەکان لە سەردێڕدا نوسیویەتی: "شیکاری پەلامارێکی تیرۆريستی".

هەریەکە لە رۆژنامەی "شرق" بە سەردێڕی "پەلامارێکی خوێناوی لە ئابسەرد" و رۆژنامەی "جوان" بە سەردێڕی "پەلاماری تیرۆريستی بۆسەر زانایەکی دیکە" باسیان لە تیرۆر کردنی موحسین خەلیلزادە کردوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın