جيهان, ئابووری

ئێران: دۆخی ئابووریی جیهان لەو جەنگە بێباک و نایاساییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەمریکا و ئیسرائیل سەپاندوویانە

Ahmet Dursun  | 25.03.2026 - نوێکردنەوە : 25.03.2026
ئێران: دۆخی ئابووریی جیهان لەو جەنگە بێباک و نایاساییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەمریکا و ئیسرائیل سەپاندوویانە

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئەو ئەنجامە نەرێنییانەی دوای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی وڵاتەکەی لە ئابووریی جیهاندا دروستبوون، لەو جەنگە بێباک و نایاساییەوە سەرچاوە دەگرن کە حكوومه‌تی واشنتۆن و تەل ئەبیب بەسەر ئێران و ناوچەکەدا سەپاندوویانە.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی ئیندیان توده‌ی هیندی، بەقائی سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ دەربارەی ئەوەی خەریکی دانوستانن لەگەڵ ئێران ڕایگه‌یاند: "پێویستە بڵێم کە ئەزموونێکی زۆر کارەساتبارمان لەگەڵ دیپلۆماسیی ئەمریکادا هەیە. لە کاتێکدا خەریکی دانوستان بووین بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی، لە ماوەی نۆ مانگدا بۆ جاری دووهەم هێرشمان کرایە سەر. ئەمە خیانەت بوو لە دیپلۆماسی. ئەمە تەنیا جارێک نەبوو، بەڵکو دوو جار ڕوویدا. هەر بۆیە کەس ناتوانێت متمانە بە دیپلۆماسیی ئەمریکا بکات".

بەقائی ئاماژەی بەوە کرد دۆخی نەرێنیی ئابووریی جیهان دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل، تاوانی ئێران نییە و، ڕایگه‌یاند: "تێدەگەین ئەوەی لە ناوچەکەمان ڕوودەدات کاریگەریی لەسەر ئابووریی جیهان هەیە، بەڵام ئەمە تاوانی ئێران نییە. ئێوە خەمی نرخی نەوت و خۆراکتانە، بەڵام ئێمە خەمی ژیانی هاووڵاتییانمانە. کاریگەری و ئەنجامەکان لەسەر ئابووریی جیهان، ڕاستەوخۆ لەو جەنگە بێباک و نایاساییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەسەر ئێران و تەواوی ناوچەکەدا سەپاندوویانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın