Muhammet Kurşun
23 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2020
تاران - AA
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگای ورمێ باکووری رۆژئاوای ئێران-ی هەژاند.
لەوبارەوە پەیمانگای روانگەی کەشناسی سەربە زانکۆی تاران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکە لە ناوچەی کۆتۆر سەربە پارێزگای ورمێ روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە لە قۆڵایی شەش کیلۆمەتر لەژێر توێکڵی زەوی روویداوە.
تا ئێستا کاربەدەستانی ئێران هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە لەوەی ئایە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددەی لێکەوتووەتەوە یان نا.