Muhammet Kurşun
23 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2020
تاران - AA
بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٥،٧ پلە، شارۆچكەى خوى سەر بە پارێزگاى ئازەربايجانى رۆژئاوا-ی هەژاند . چەقى بوومەلەرزەكە کە لە نزيك سنوورى توركيا بوو، لە شارى وان-یش هەستيپێكرا.
بە پێی راگەيەندراوى سەنتەرى زانستى بوومەلەرزە لە زانكۆى تاران، بوومەلەرزەكە بە كاتى ناوخۆ لە كاتژمێر ١٩:٣٠ بە گوڕى ٥،٧ پلە روویداوە و چەقەکەشی ناوچەى زەربادى سەر بە شارۆچكەى خوى بووە.
بوومەلەرزەكە، لە قوڵايى ٢٨ كم روويداوە.
شايەنى باسە، ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر ٩:٢٢ خولەک بوومەلەرزەيەكى ديكە بە هەمان پلە، شارۆچكەى خوى هەژاندبوو.