ئێران.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یەک پێنج كه‌س برینداربوون
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یەک له باڵەخانەکی پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران، پێنج كه‌س برینداربوون.
Tahran
تاران – AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یەک لە سستمی دابەشکردنی گازی سروشتی له باڵەخانەکی شاری ئه‌هواز سەربە پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران، پێنج كه‌س برینداربوون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ، سستمی دابەشکردنی گازی سروشتی باڵەخانەیەک ته‌قیووه‌ته‌وه.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، نهۆمی چواره‌می ته‌لاره‌كه ئاگری گرتووه و زیان به‌ر باڵەخانەكانی ده‌ورووبه‌ر گه‌یشتووه.
له رووداوه‌کەدا هەروەها، پێنج كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان قورسه.