جيهان

ئێران.. ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژبە پچڕانی کارەبا

Muhammet Kurşun  | 26.07.2021 - نوێکردنەوە : 26.07.2021
ئێران.. ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژبە پچڕانی کارەبا

Tahran

تاران - AA

ئەو هاووڵاتییانەی کە لە تارانی پایتەخی ئێران بۆ ناڕەزاییەتی دەردەبڕین بەهۆی پچڕانی کارەبا گردبوونەوەیان ساز کرد، هوتافیان لەدژی رژێم کێشا.

هاووڵاتییان لە شەقامی جمهوری کە یەکێکە لە پڕجووڵەترین شەقامەکانی تارانی پایتەخت، گردبوونەوە و پچڕانی کارەبایان لەسەرانسەری وڵات سەرکۆنە کرد.

لەو دیمەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، هاووڵاتییان لە پاڵ گوتنەوەی هوتافی ''مردن بۆ دیکتاتۆر'' ، ''دەبێت مەلاکان بڕۆن'' و ''گیانم قوربانی ئێران نەک غەززە و لوبنان''، هوتافیان بە شانی شای ئێران، محەمەد رەزا پەهلەوی کە لە ساڵی ١٩٧٩دا رووخێندرا، دەگوتەوە.

بەهۆی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری ئێران لەم وەرزی هاویندا کە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە لە زۆر شاردا، خۆپیشاندان ساز دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە لە پارێزگای خوزستان خۆرئاوای ئێران کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی عەرەبن لە ١٥ی تەمووزەوە تا ئێستا، خۆپیشاندان دەکرێت دژبە نەبوونی ئاو کە بەهۆی وشکەساڵییەوە دروست بووە.

بەرپرسانی ئێران ئاماژە بە کوژرانی پێنج کەس دەکەن لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستاندا کە یەکێکیان پۆلیسە، بەڵام رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە کوژرانی لانیکەم، هەشت خۆپیشاندەر دەکات لەو خۆپیشاندانانەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın