Dilara Zengin Okay
09 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2022
واشنتۆن – AA
بەڕێوەبەری باڵای تویتەر، ئیلۆن ماسک دوای کڕینی تویتەر بە ٤٤ ملیار دۆلار، پشکێکی دیکەی تەسڵا کە بەهاکەی سێ ملیار و ٩٥٠ ملیۆن دۆلارە فرۆشت.
کۆمیسيۆنی بۆرسا و سامانەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە ماسک پشکێکی کۆمپانیاکەی فرۆشتووە کە بەهاکەی سێ ملیار و ٩٥٠ ملیۆن دۆلارە.
ماسک لە مانگی نیساندا بە بەهای نزیکەی هەشت ملیار و ٥٠٠ دۆلار پشکێک و لە مانگی ئابیشدا بە بەهای شەش ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار پشکێکی دیکەی تاسڵای فرۆشتبوو.
لەگەڵ دواهەمین فرۆشتنی پشکی تاسڵادا ماسک بە پێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئەنجامی داوە بۆ کڕینی تویتەر لە مانگی نیسانەوە تاکوو ئێستا بە تێکڕایی بە بەهای نزیکەی ١٩ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پشکەکانی تاسڵای تویتەری فرۆشتوون.