Şenhan Bolelli
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
مه‌درید – AA
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسپانیا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی خۆكوشتنی كارمه‌ندانی هێزی ئه‌منی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئیسپانیا گردبوونه‌وه و رایانگه‌یاند "به‌هۆی سترێسی كار ئه‌مساڵ ١٥ هاوپیشه‌مان خۆیان كوشتووه".
داوایشیان له پارته سیاسییه‌كان كرد كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌یه مافه كۆمهڵایهییهكانیان به جۆرێك رێك بخه‌نه‌وه كه رێگه بگرن له هه‌وڵه‌كانی خۆكوژی. پاشان به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشم دارهمهتێكیان له‌و سه‌ر شه‌قامه جێ هێشت كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.