Mustafa Deveci
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
قودس- AA
سوپای ئیسرائیل، بۆردومانکردنی ژمارەیەک بنکەی سەربازیی رژێمی بەشار ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکانی لە شاری دیمەشقی پایتەخت راگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە روو کە فڕۆکە جەنگییەکانیان هەشت ئامانجی سەربازیی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد و فەیلەقی قودس-یان بۆردومان کردووە کە کۆگای چەک و سیستمی بەرگریشیان لەنێودا بووە.
باس لەوەش کراوە کە بۆردومانەکە کاردانەوەی ئەو تەقەمەنییانە بووە کە دوێنێ ئیسرائیل بانگەشەی بوونی لەسەر سنووری سووریا کردبوو.
پێشتر ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ٠٣:١١ی بەرەبەیان، ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان-ەوە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە باشووری دیمەشق بۆردومان کردووە.