11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
بەر لە چەند کاتژمێرێک لە جێبەجێکردنی ئاگربەست، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد زنجیرەیەک هێرشیانکردە سەر کۆمەڵگە نشینەکانی سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا و لە ئاکامدا شەش مەدەنی کوژران کە لەنێویاندا دوو منداڵ هەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی (کڵاوە سپییەکان)ەوە دستکەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد زنجیرەیەک هێرشیانکردووەتە سەر شاری ئیدلب و هەردوو شاری مەعرە نو‌عمان سەراقب و ژمارەیەک گوند لە ناوچەکە.

بە گوتەی سەرچاوەکان لە ئاکامی هێرشەکاندا، دوو مەدەنی لە ئیدلب و چواری دیکە لە گوندی نیرب کوژراون کە دووانیان منداڵن.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی توركیا و رووسیا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان لە ئیدلب،رێككه‌وتن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویکردبوویەوە کە له پێناو راگرتنی هێرشه ئاسمانیی و وشكانییه‌كان، رێگرییكردن له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی كۆچ و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه كه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان لە ئیدلب، ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكرێت.