Enes Canlı,Hamdi Yıldız,Zana Natık Kerem
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
مەسقەت - AA
سوڵتانشینی عومان، قابوس بن سەعید دوای ٤٩ ساڵ لە حکومڕانی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دیوانی سوڵتانشینی عومان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێوارەی دوێنێ هەینی قابوس بن سەعید لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە بۆنەی کۆچی دوایی قابوس بن سەعید، بۆ ماەوی سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری سوڵتانشینی عومان راگەیەندراوە.
قابوس بن سەعید کە لە ١٩٤٠ لە دایکبووە لە ٢٣ی تەمووزی ١٩٧٠ دەسەڵاتی گرتە دەست و لە کاتەوە حکومڕانی سوڵتانشینی عومان-ی دەکرد.
سوڵتانشینی عومان، قابوس بن سەعید بە هۆی ئەوە هیج منداڵ و برای نییە، دیار نییە کێ دەبێتە جێنشینی.