Başar Bayatlı
12 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
كيێڤ - AA
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند، سوپای رووسیا کە هێرشی سەر وڵاتەکە دەکات، ٣٥٣ تانک و ٥٧ فڕۆکە و ٨٣ هێلێکۆپتەری لەدەستداوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لەماوەی نێوان ٢٤ی شوباتی رابردوو تاوەکو ١١ی ئادار بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە هەمان ماوەدا، زیاتر لە ١٢ هەزار سەربازی رووسی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر ئۆکراینا کوژراون.
ئەوەش روونکراوەتەوە، سوپای ئۆکراینا ٥٧ فڕۆکە، ٨٣ هێلێکۆپتەر، ٣٥٣ تانک، هەزار و ١٦٥ زرێپۆش، ١٢٥ تۆپهاوێژ، ٥٨ راجیمە، ٣١ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سەربە سوپای رووسیای تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەشکردووە کە سوپای رووسیا لە ماوەی ئەو ١٦ رۆژەدا هەروەها ٥٥٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، سێ بەلەم، ٦٠ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنیی، حەوت فڕۆکەی بێفڕکەوانی لە ئۆکراینا لەدەستداوە.