Davit Kachkachishvili
18 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
کیێڤ - AA
بەیانی ئەمڕۆ، سوپای رووسیا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا.
فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر کیێڤی پایتەخت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە مانگی ئایاردا، ئەوە نۆیەمین جارە سوپای رووسیا هێرشی ئاسمانیی و مووشەکیی بکاتە سەر پایتەخت و هاتووە: ''لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا ئێستا، نۆیەمین هێرشی ئاسمانیی لەسەر یەک کرایە سەر پایتەخت. هێرشەکەی ئەمجارە لە ناوچەی قەزوینەوە بە فڕۆکەی بۆردومانیی "Tu-95MS" و "Tu-160" و مووشەکی ئاراستەکراوی جۆری "X-101/555" ئەنجام دراوە''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا لە میانی هێرشەکەدا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشیان بەکارهێناوە، بەپێی زانیاریی بەراییەکان، هەموو ئامانجەکان لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئۆکرایناوە لەناوبراون.
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکە تێکشکێندراوەکاندا لە ناوچەکانی دێسنیانسکی و دارنیتسکی ئاگر کەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە ''لە کاتێکی نزیکدا هێزی ئاسمانیی زانیاری کۆتایی لەبارەی ژمارەی مووشەکەکان و جۆری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەخاتەڕوو''.
لە چەند ناوچەیەکی کیێڤ، بەردەوام زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.