Yasemin Kalyoncuoğlu
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسەر تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەكانی خواكورك و ئاڤاشین باكووری عێراق ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسەر تیرۆریستانی پەكەكە لە ناوچەكانی خواكورك و ئاڤاشین ئەنجامدراوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەك سەكۆی چەك، عەمباری چەك و تەقەمەنی و حەشارگەی رێكخراوەكە تەقێندراوەتەوە.