Ömer Koparan
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
عه‌زاز - AA
سوپای سووریای ئازاد، یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كرد كه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه.
فیرقه‌ی حه‌مزه كه یه‌كێكه له لایه‌نه یه‌كگرتووه‌كانی نێو سوپای سووریای ئازاد ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه مه‌شق و راهێنانیان ته‌واوكردووه به چه‌كی قورس و زرێپۆشه‌وه ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی سنووری ئه‌و ناوچانه كرد كه له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستانی یه‌په‌گه و سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددایه.
ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی منبج كراون كه له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌دایه، ئه‌ركی گرنگیان ده‌بێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی توركیا به‌نیازه بیكاته سه‌ر منبج.
ملازم ئه‌بو یهزین كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزه‌كانمان به‌ره‌و هێڵی به‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه داگیركراوه، به‌ڕێكه‌وتوون".
ئه‌بو یهزین رایگه‌یاند، پێویسته خه‌ڵكی مەدەنی له‌و ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه تیایاندا جێگیربوون و گوتی: "منبج له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پاكده‌كه‌ینه‌وه و ئازادی بۆ منبج ده‌گێڕینه‌وه".