جيهان

ئوردن.. ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی غازی سروشتیی لەگەڵ ئیسرائیل

Laith Al-jnaidi  | 27.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
ئوردن.. ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی غازی سروشتیی لەگەڵ ئیسرائیل

Jordan

عەممان - AA

ژمارەیەکی زۆر کەس لە ئوردن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی غازی سروشتیی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا، لەنێوان حکوومەتەکانی عەممان و تەل ئەبیب واژووکرا و لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لەسەر بانگهێشتی "هەڵمەتی نیشتمانیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی غاز لەگەڵ ئیسرائیل"، دەیان هاووڵاتی ئوردنی لە بەردەم بینای وەزارەتی وزە لە عەممانی پایتەخت گردبوونەوەیان ساز کرد.

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی دروشمی "غازی دوژمن داگیرکارییە" هوتافی "غازی دوژمن گەورەترین شەرمە"، "رێککەوتنەکە ناپاکییە" و "ئوردن هی خەڵکی ئازادە نەک زایۆنیستە ناپاکەکان''یان دەکێشا.

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکەدا، ئەندامی لیژنەی چاودێری کەمپینەکە، محەمەد عەبسی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژەی بەوە کرد کە بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی واژووکردنی رێککەوتننامەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

محەمەد عەبسی باسی لەوە کرد کە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە نییە کە ئوردنی خستووەتە بەرژەوەندی ئیسرائیلەوە.

سلێمان سوێس کە یەکێک بوو لە خۆپیشاندەران رایگەیاند، ئوردنییەکان بۆ پاراستنی ئایندەی خۆیان و سەروەری وڵات بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

سوێس ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنەکە لەسەر حسابی هەژاربوون و بێکاربوونی ئوردنییەکان واژوو کراوە، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان خوازیارن ئەو رێککەوتنە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەوانەی واژوویان کردووە دادگایی بکرێن.

سەرەڕای بوونی جێگرەوە بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتیی لە میسر، عێراق و جەزائر، بەڵام ئوردن لە ساڵی ٢٠١٦دا، رێککەوتنی غازی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو کرد.

رێککەوتنی غازی سروشتیی کە لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشبینی دەکرێت ئوردن لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ نزیکەی ٤٥ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە ئیسرائیل بکڕێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın