Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2016
جێگری رێكخه‌ری دۆخی به‌په‌له و كاروباری مرۆیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كیونگ وا كانگ رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیارێتی پاراستنی مافی ژیانی مرۆڤه‌كانی له‌ئه‌ستۆیه و گوتی: "ناتوانن رێگه بده‌ن خه‌ڵكێكی زیاتر به به‌رچاوتانه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات".
كانگ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به قه‌یرانی برسێتی مه‌دایا و شاره‌كانی دیكه‌ی سووریا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، گه‌مارۆدان و برسیكردن له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك، وه‌ك چه‌ك به‌كارده‌هێنرێت.
كانگ گوتی: "رێگریكردن له پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بێ ویژدانییه، نایاساییه و جێگای قبووڵكردن نییه".
ناوبراو داوای كرد كۆتایی به گه‌مارۆكان بهێنرێت.
كانگ جه‌ختی كرده‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر له مه‌دایا به‌هۆی نه‌خۆشی و برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا ئه‌گه‌ر رێوشوێن نه‌گیرێته‌به‌ر، زۆرێكی دیكه‌ش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند تیمه‌كانیان له مه‌دایا تا ئێستا پشكنینیان بۆ 390 نه‌خۆش ئه‌نجام داوه و 9 کەسیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا گوازراونه‌ته‌وه. راشیگه‌یاند لایه‌نیكه‌م 19ی دیكه‌یان پێویستیان به‌وه‌یه به‌په‌له بگوازرێنه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی دیداره له‌وباره‌وه.
كانگ باسی له‌و سه‌ختییانه كرد كه دێنه رێی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گه‌یشتن به‌و شوێنانه‌ی گه‌مارۆدراون و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی سووریا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناداته‌وه و گوتی: "له كۆی 113 داواكاری تێپه‌ڕینی كاروانی یارمه‌تی مرۆییمان له ساڵی 2015دا، ته‌نها وه‌ڵامی 80یان داوه‌ته‌وە".
ناوبراو داوای كرد رێكارگەلی بیرۆكراسی كه‌م و ساده بكه‌نه‌وه و گوتی: "ئاو و خۆراك و ده‌رمان شتێك نین له جه‌نگدا مامه‌ڵه‌یان پێوه بكرێت. گه‌یاندنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و پاراستنی مافی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه، به‌رپرسیارێتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. ناتوانن رێگه بده‌ن خه‌ڵكێكی زیاتر به به‌رچاوتانه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات".