ئه‌مریكا.. گیانله‌ده‌ستدان بە كۆرۆنا ٢٠٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاند
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٣ هه‌زار و ١٨٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٣ هه‌زار و ١٨٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥٠ هەزار و ٧٩٥ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٤١٢ کەس.
هاوکات ٩٢٢ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٣ هه‌زار و ١٨٨ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ١٩٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ٩٦ مليۆن و ٢٥٠ هەزارى تێپەڕاند.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە پێنج ملیۆن و ٣٢٢ هەزار و ٤١٥ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٤٩٧ هەزار و ٤٣٤ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٧٩ هه‌زار و ٩٥٣ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧١٨ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٧٧ هه‌زار و ٦٦٠ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٧٢ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.