Mohamad Misto,Kasım İleri,Ethem Emre Özcan
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی ''یاسای قه‌یسه‌ر بۆ پاراستنی مه‌ده‌نی سووریا'' كه پێشنیاری سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانیدا، به‌رپرسانی ئه‌مریكی ٢١ ملیۆن دۆلاریان به‌خشیه یه‌په‌گه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مریكا كه له ١٧ی حوزه‌یراندا یاسای قه‌یسه‌ر بۆ پاراستنی مه‌ده‌نی سووریای خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه پێشنیاری سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانیدا، هاوكاری یه‌په‌گه‌ی كردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه كاریگه‌ری یاساكه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت به‌رپرسانی ئه‌مریكی ٢١ ملیۆن دۆلار هاوكاری نه‌قدیان پێشكه‌ش كردووه.
دوای رۆژێك له چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه، یه‌په‌گه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا مووچه‌ی دابه‌شكرد و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١٥٠ مووچه‌ی فه‌رمه‌نبه‌رانی زیادكرد.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نابێت ئه‌و هاوكاریه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵكو به‌رپرسانی ئه‌مریكی به‌ڵێنیانداوه هه‌ركاتێ یه‌په‌گه پێویستی پێی بێت پشتیوانی هاوشێوه‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نكۆڵی لێده‌كات و، هاوپه‌یمانیش وه‌ڵامێكی روونی نه‌دایه‌وه
ئاژانسی ئانادۆڵو به‌دواداچوونی كرد بۆ بابه‌تی هاوكاریكردنی یه‌په‌گه و له‌باره‌یه‌وه پرسیاریكرد، به‌ڵام نووسینگه‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد وه‌ك موخاته‌بی بابه‌ته‌كه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش روونكردنه‌وه‌یه‌كی گشتیی دا به ئاژانسه‌كه كه په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه نه‌بوو.
له وه‌ڵامی پرسیاری ''ئایا هاوپه‌یمانی سه‌رله‌نوێ هاوكاری راسته‌وخۆی دارایی هه‌سه‌ده (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه)ی كردووه؟'' گوته‌بێژ كۆڵۆنێل میلیز كاگینز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار دۆلاریان داوه‌ته هه‌سه‌ده بۆ هاوكاریكردنی پزیشكی و رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
دووباره پرسیار له كاگینز كرایه‌وه كه ''ئایا پێش چه‌ند مانگێك پاره‌ی نهقدیتان داونه‌تێ وه‌ك هاوكاری به‌هۆی یاسای قه‌یسه‌ره‌وه نه‌ك هاوكاری ته‌ندروستیی؟'' ئه‌مجاره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامیدایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه هیچ هاوكارییه‌كی ماددی یه‌په‌گه‌ی نه‌كردووه. به‌و شێوه‌یه‌ش هاوپه‌یمانی به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێكی راسته‌وخۆ و روونی ئاژانسی ئانادۆڵوی نه‌دایه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه.