"ئه‌مریكا هۆكاری ره‌وا و ئه‌رێنی هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی له سووریا"
- جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین له سوپای ئه‌مریكا، مارك كیممیت رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هۆكاری ره‌وا و ئه‌رێنی هه‌یه بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا.
Washington DC
واشنتۆن – AA
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین له سوپای ئه‌مریكا، مارك كیممیت رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هۆكاری ره‌وا و ئه‌رێنی هه‌یه بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا.
له میانی به‌شداریكردن له پانێڵی "كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا" له هۆبه‌ی واشنتۆنی وه‌قفی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵی سیاسیی؛ كیممیت رایگه‌یاند "من سوورم له سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئاماژه‌م پێداوه. ئه‌مریكا هۆكاری ره‌وا و ئه‌رێنی هه‌یه بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا".
كیممیت یه‌كێك له هۆكاره ره‌واكانی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له سووریا بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ناتواندرێ داعش به ته‌واوی تێك بشكێندرێت و رێكخراوه‌كه به جۆرێكی لێكراوه كه ناتوانێ هه‌ڕه‌شه دروست بكات و ئه‌مه‌ش به راده‌یه‌كی زۆر بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌بیری هێنایه‌وه كه به ناو خه‌لافه‌تیان كۆتایی پێهێناوه و رێكخراوه‌كه كه تیرۆریستانی ٢٥ وڵات تیادایه ئیدی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی نییه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا.
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین له سوپای ئه‌مریكا، مارك كیممیت ره‌خنه‌ی له‌و لێدوانانه گرت كه پێیان وایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری ئێران ببێته‌وه له سووریا پێویسته هێزه‌كانی له سووریا نه‌كشێنێته‌وه، گوتی: "یه‌كه‌م ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌وێ هه‌مانه ١٠ ساڵ تێده‌په‌ڕێنێ. دووه‌میش مانه‌وه‌مان له‌و وڵاته پێشێلی پاساوه‌كان ده‌كات. ئه‌وانه‌ی له‌وێن له میانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چوونه‌ته ئه‌وێ".
مارك كیممیت به بیری هێنایه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه "كاتی، كرده‌یی و تاكتیكی"ن، به پێویستیشی زانی كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی ئه‌مریكا له سووریا چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كرێت به‌رپرسیارێتی پاراستنی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ب‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا، گوتی: "ده‌بێ چاو له‌وه بكه‌ین كه هاوپه‌یمانی نوێمان رابردووی چییه، چی كردووه و ده‌یه‌وێ چی بكات و ئامانجه درێژمه‌وداكانی له‌وێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ كاره‌كانمان و مه‌به‌سته‌كانی مانه‌وه‌مان له‌وێ یه‌ك ده‌گرنه‌وه".
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین له سوپای ئه‌مریكا، مارك كیممیت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌یه و هۆكارێكی دیكه‌ی ره‌وایی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه‌ی ناچار نه‌بێت له نێوان هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له ناتۆ و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه یه‌كێكیان هه‌ڵببژێرێت.