Dilara Zengin
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی یۆرانیۆم له رووسیاوه له پێناو به‌هێزكردنی ئه‌نیستیتۆی ئه‌تۆمیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی رووسیا واژووی له‌سه‌ر ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه كرد.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ره‌شنووسێكی ئاماده‌كردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی یۆرانیۆم له رووسیاوه كه له ١٩٩٢ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژووی كردووه كه ماوه‌یه‌ك ههڵپهسێدرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی رووسیا واژووی له‌سه‌ر كراوه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا، رێككه‌وتننامه‌كه‌دا تا ٢٠٤٠ درێژ ده‌كرێته‌وه و له‌م ماوه‌یه‌دا، وابه‌سته‌یی ئه‌مریكا به‌و یۆرانیۆمه‌ی له رووسیاوه دێت كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ره‌شنووسه رێژه‌ی یۆرانیۆمی هاورده‌كراو له رووسیا كه له‌ئێستادا له‌سه‌دا ٢٠ه و له ٢٠ ساڵی داهاتوودا، به تێكڕایی ده‌گه‌یه‌ندرێته له‌سه‌دا ١٧ و له ٢٠٢٨یشهوه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا ١٥.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ٢٨ی ئه‌م مانگه تێڕوانینه‌كان وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه و تا پێنجی تشرینی یه‌كه‌میش هه‌مواركردنه‌وه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن.