Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ده‌ستخۆشی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا، دیتمیر بوشاتی كرد به‌هۆی راگه‌یاندنی دوو دیپلۆماتكاری ئێرانی به "كه‌سی نه‌ویستراو" له‌و وڵاته.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پۆڵادینۆ رایگه‌یاند پۆمپیۆ له رێگای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئهلبانییهكهی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌لبانیا كردووه به‌هۆی راگه‌یاندنی دوو دیپلۆماتكاری ئێرانی به "كه‌سی نه‌ویستراو" له‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رۆبه‌رت پۆڵادینۆ نووسیوویشیه‌تی: "ئه‌لبانیا به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌یامێكی روونی دا كه تیرۆریزمی ئێرانی له سه‌ر خاكی ئه‌ورووپا قبوڵكراو نییه".