كابول
بەرپرسێكی ئەمنی ئهفغانستان بە ناوی فەرید ئەفزەڵی ئاشكرایكر ده بەرەبەیانی ئهمرۆ لە ناوچەی كابیلبای لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان، بە ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراو ھێرشێكی خۆكوژی دژی ستافی كومپانیایەكی بیانی كە پۆلیسەكانیان پەروەردە دەكرد، ئەنجامدرا و لە ئاكامدا كهسێكی سڤیلێك كوژرا و سێی دیكەش بریندار بوون."
ئەفزەڵی رونیشی كردەوە كە ھێرشەكە دژی زریپۆشە بیانییەكان ئەنجامداوە و له ئاكامدا سێ كهس لهناو زریپۆشهكه برینداربوونە و كەسێكی سڤیلیش كه نزیكی رووداوهكه بووه، كوژراوه.
ھەروەھا ژمارەیەكی زۆری دوكان و خانوو و ئۆتۆمبێڵی نزیك تهقینهوهكه زیانیان پێگەیشت.
لەلایەكی دیكەوە بزوتنهوهی تاڵیبان بهرپرسیاری خۆی لهو هێرشه راگهیاند و لهمبارهوه گوتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاھید گوتی: "ھێرشەكە دژی سەربازەكانی ناتۆ ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا 10 سەربازی ناتۆ كوژراون."