Özcan Yıldırım
12 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیى له‌گه‌ڵ شازاده‌ى جێنشینى سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود ئه‌نجامداوه.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كى تهلهفۆنىی له‌گه‌ڵ شازاده‌ى جێنشینى سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود ئه‌نجامداوه و تێدا پیرۆزبایى جه‌ژنى قوربانیان له‌یه‌كتر كردووه.
له میانى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێى پرسه دووقۆڵییه‌كان و پرسه‌كانى ناوچه‌كه كراوه.