Dmitri Chirciu
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
مۆسكۆ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسینی سپوتنیك ڤی رووسییان له توركیا تاوتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی كرملین بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ڤلادیمیر پوتین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
باس لهوهشكراوه كه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی په‌تاكه له توركیا، پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێكراوه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "جه‌خت له ئاماده‌یی رووسیا سه‌باره‌ت به په‌ره‌دان به هاریكاریی دابینكردنی ڤاكسینی سپوتنیك ڤی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، كرایه‌وه".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێكاره‌كان دژی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی باشتربوونی دۆخی په‌یوه‌ست به په‌تاكه، هاوكات واده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری گه‌شتیارییدا سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
لە راگەیەندراوەکەی كۆشكی كرملین باسی لهوهشكراوه كه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پرسه ناوچه‌ییه‌كان و بابه‌تی سووریا تاوتوێكراون.
راشیگه‌یاندووه: "جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه كاری هاوبه‌شی نێوان رووسیا و توركیا رۆڵێكی بنیاتنه‌رانه‌ی له ده‌ستبه‌ركردنی سه‌قامگیریی له سوویا هه‌بووه. باس لهوهشكراوه كاری هاوبه‌ش به ئامانجی هاندانی دیالۆگی نێوان سوورییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووریدا، په‌یوه‌سته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ سازش دژی پاشماوه‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سووریا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كرملیندا باس لهوهشكراوه كه پرسی لیبیاش له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێكراوه و تێیدا هاتووه: "هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان و ناوچه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی لیبیاوه، پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی به‌هێزكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی لیبیا بكرێت".
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پرسی قه‌ره‌باخ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا کاری ناوه‌ندی رووسی-توركی كۆنترۆڵكردنی ئاگربه‌ست، تاوتوێكراوه.