Aylin Dal
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چۆن سووتاندنی كڵێسایه‌ك یان په‌رستگایه‌كی جووه‌كان یان په‌رستگایه‌كی دیكه ئازادی نه‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ناكرێت ئازادییه‌ك هه‌بێ به‌ناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابیه‌نی حكوومه‌ت كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی له ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی بوومه‌له‌رزه دوا و رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه و خانووانه‌ی گوند (له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه) كه تا ئێستا ده‌ست به بنیاتنانیان كراوه، گه‌یشتووه‌ته ١٨٠ هه‌زار".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا باسی له رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید كرد و رایگه‌یاند: "چۆن سووتاندنی كڵێسایه‌ك یان په‌رستگایه‌كی جووه‌كان یان په‌رستگایه‌كی دیكه ئازادی نه‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ناكرێت ئازادییه‌ك هه‌بێ به‌ناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی كاتێك بابه‌ته‌كه ئاسایشی خۆیان بێت یاسا ناناسن به‌ڵام كه بابەتەکە بوو به پیرۆزی موسڵمانه‌كان، ئازادییان بیردێته‌وه".
دواتر له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "توندوتیژیی توندوتیژیی به‌رهه‌م هێناوه، رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو روویداوه، ئه‌مڕۆش ئه‌وانه‌ی ره‌شه‌بایان چاندووه، گهردهلوولیان دووریوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "هیوادارین دوایین ئه‌و رووداوانه‌ی كه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێرییمان كردوون، بێ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر بڕژێت و بازنه‌ی توندوتیژییه‌كان فراوانتر ببێت، كۆتایی پێبێت".
ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه رێگه بۆ فشار و تۆقاندن دژی كۆچبه‌ران و موسڵمانان خۆشبكات".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر گوتی: "ئیتر پێویسته هه‌مووان ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن كه به رێگه كردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی گۆڕه‌پانه‌كانی شار بۆ تیرۆریستان، ناتوانرێت دۆستایه‌تی توركیا به‌ده‌ستبهێنرێت".
راشیگه‌یاند: "هه‌موو جیهان ده‌زانێت و ده‌شبێت بزانن كه ئێمه به سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه، هاندان و چاوسووركردنه‌وه، خۆمان راده‌ست ناكه‌ین".
له‌باره‌ی ئابووریی و بازرگانی وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای نۆ رۆژ پشووی جه‌ژن، هه‌واڵی خۆش له‌باره‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی هه‌یه. باوه‌ڕم وایه ده‌گه‌ینه ٢٦٥ ملیار دۆلار كه ئامانجی كۆتایی ساڵمانه".
سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنه‌ش كه داویانه به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی وڵاته‌كه‌یان بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی شه‌ش مانگی له ٥ی ته‌مووزدا، به‌ڵێنه‌كانمان ده‌به‌ینه‌سه‌ر كه پێمان دابوون".