Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئێمە فەتۆمان لە وڵاتەکەماندا ریشەکێشکرد بەڵام دەبینین کە ئەم رێکخراوە لە وڵاتی دایکیدا بە ئاسوودەیی چالاکییەکانی ئەنجامدەدات. به‌هه‌مان شێوه په‌كه‌كه له رێكخراوێكی تیرۆریستیی ئاسایی ده‌رچووه و كراوه‌یه بۆ به‌كارهێنان له لایه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌لاماری توركیا بده‌ن''.
رەجب تەیب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گوتی: "ئەو داعشەی کە ساڵانێکە وەک بکوژێکی نەدۆڕاو ناسێنراوە، سەرەڕای ئەو یارییە پیسانەی نیشان دەدران لە ناوەندەکەدا، تورکیا نیشانی جیهانیدا کە ئەو پێکهاتەیە چەندە پووچە لە راستیدا".
سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر توركیا، ئامانجی سیاسی و ئابووریی له پشته‌وه و گوتی: ''تورکیا هاوشێوەی ئەو وڵاتانە نییە کە ئێوە وەک بووکەڵە یارییان پێدەکەن. دۆستایەتی ئێمە چەندێک دڵخوازانە بێت، دوژمنایەتیشمان هێندە توندە".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان له گوته‌كانیدا پیلانه‌كانی 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌می وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: ''ئێمە فەتۆمان لە وڵاتەکەماندا ریشەکێشکرد بەڵام دەبینین کە ئەم رێکخراوە لە وڵاتی دایکیدا بە ئاسوودەیی چالاکییەکانی ئەنجامدەدات. به‌هه‌مان شێوه په‌كه‌كه له رێكخراوێكی تیرۆرستیی ئاسایی ده‌رچووه و كراوه‌یه بۆ به‌كارهێنان له لایه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌لاماری توركیا بده‌ن''.