ئایدن مه‌عروف په‌یامێكی هاوسۆزیی بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لعه‌زیز بڵاوكرده‌وه
- وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف په‌یامێكی هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌لعه‌زیزی هه‌ژاند، بڵاوكرده‌وه.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف په‌یامێكی هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌لعه‌زیزی هه‌ژاند، بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئایدن مه‌عروف رایگه‌یاندووه "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌مان ده‌كه‌م كه له ئه‌لعه‌زیز و ماڵاتیا و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ریان گیانیان له‌ده‌ستداوه، هیوای چاکبوونەوەی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم، هیوای ئارامگریی بۆ كه‌سوكاریان و گه‌لی مه‌زنی تورك ده‌خوازم".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف ئاشكراشیكردووه نزاكانی بۆ سه‌رجه‌م توركیا و له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌لعه‌زیز و ماڵاتیایه.