جيهان

کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەکات

- ‎سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ‎کۆسرەت رەسول عەلی: "ئێمه‌ له‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى ته‌ندروستى و مرۆیی بۆ رزگاركردنى خوشك و براكانمان له‌و رووداو و كاره‌ساته‌".

Sarmand Hameed  | 25.01.2020 - نوێکردنەوە : 26.01.2020
کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەکات

Arbil

هەولێر - AA

‎سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ‎کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری ئەلعەزیزی تورکیا کرد.

لە پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ لە پەیامەکەیدا پرسەو سەرەخۆشی گەلی تورکیا بەگشتی و کەسوکاری قوربانیان بەتایبەتی کردووە، هەروەها داوای شیفای لە خوادا بۆ بریندارەکان کردووە.

کۆسرەت رەسوڵ ‎داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەزووترین کات فریای لێقەوماوانی ئەم ناوچانە بکەون و ھاوکاری مرۆیی و تەندروستی بگەیەننە ناوچەکە.

‎سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیی حزبەکەی بۆ ھەموو ھاوکارییەکی تەندروستی و مرۆیی بۆ رزگارکردنی قوربانیانی ئەو کارەساتە، نیشانداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن