Erkan Avci,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، یه‌كه‌كانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه ره‌نگه لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له پشووه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا هێرش ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی میدیای ئه‌مریكی، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا و ئێف بی ئای، به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر هێرشی لایه‌نگرانی داعش، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پشووه‌كاندا ره‌نگه چالاكییه‌كانی ساڵی نوێ و كڵێساكان بكه‌نه ئامانج.
به‌رپرسان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌م قۆناغه‌دا هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیی له ئارادا نییه، ئه‌و هۆشداریه‌ش به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منییه دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه.
ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پشتیوانی له داعش ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ته‌له‌گرامه‌وه زانیاریان سه‌باره‌ت به كڵێسای 50 ویلایه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان كرد كه وه‌رزی پشوو بكه‌نه ئاهه‌نگی خوێناوی.