Mehmet Burak Karacaoğlu
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئیدلب – AA
هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری پارێزگای ئیدلب بوون له باكووری رۆژئاوای سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه له‌و زستانه سه‌خته‌دا جلوبه‌رگه‌كانیان ده‌سوتێنن.
وێڕای ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه و به‌فربارینه‌ی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان له ئیدلب به‌هۆی هه‌ڵكردنی تونده‌باوه ژماره‌یه‌ك له خیوه‌ته‌كان داڕووخاون. خانه‌واده ئاواره و دهربهدهربووهكان كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌وه له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون به‌ده‌ست هه‌ژاری و سه‌رماوه ده‌ناڵێنن.
منداڵان به‌مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی پلاستیك، پێڵاوی دڕا‌و و پارچه داره‌كانی ده‌وروبه‌ر و سووتاندنیان له‌نێو ته‌نه‌كه‌دا.
پله‌كانی گه‌رما له‌نێو خێوه‌ته‌كاندا دابه‌زیووه بۆ پێنج پله‌ی ژێر سفری سه‌دی و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربووان كه سووته‌مه‌نییان ده‌ست ناكه‌وێت بیسوتێنن، ناچار جلوبه‌رگی خۆیان ده‌سوتێنن.
عه‌دنان ئه‌لئه‌حمه‌د كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناچار بووه له گونده‌واری حه‌مماوه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی ئیدلب ببن، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه خیوه‌تی زیاتر له ٥٠ ماڵ داڕووخاون و گوتی: "له دوا چركه‌ساته‌كان منداڵه‌كان له‌نێو خیوه‌ته داڕووخاوه‌كان رزگار كران. ئه‌و خێزانانه‌ی خیوه‌ته‌كانیان داڕووخابوو په‌نایان برده به‌ر هاوسێكانیان. بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه جلوبه‌رگه‌كانمان ده‌سووتێنین".
ئه‌حمه‌د تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگاكان داخراون و ناتوانن ئه‌و منداڵه نه‌خۆشانه ببه‌نه نه‌خۆشخانه كه له كه‌مپه‌كه گیریان خواردووه.
ئه‌حمه‌د تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه ئاواتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه زێده‌كه‌ی و بچێته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆی.
خه‌لیل ئه‌لشه‌یخ'یش كه له گونده‌واری رۆژئاوای حه‌ماوه ئاواره بووه، به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خیوهتهكهیان داڕووخاوه و له دوا چركه‌ساتدا منداڵه‌كانی رزگار كردوون، گوتی: "شه‌وان له سه‌رمان خه‌ومان لێ ناكه‌وێت. سووته‌مه‌نی و خوارده‌مه‌نیمان نییه. داوا له هه‌موو خێرخوازان ده‌كه‌ین هاوكاری ته‌واوی ئه‌و هه‌ژارانه بكه‌ن كه له كه‌مپه‌كاندان".