Ferdi Bayat
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
قاھیرە-AA
دادگای میسر، لە دۆسیەی دادگاییکردنی چەند ئەندامێکی ئیخوان موسلمین کە لای رای گشتی بە "کەتیبەکانی حیلوان" ناسراون، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ١٠ تاوانبار دەرکرد.
بەپێی ھەواڵی رۆژنامە ناوخۆییەکانی میسر، لەو دادبینییەی کە لە دادگای تاوانهكانی قاھیره بەڕێوەچوو، بهر له دهركردنی بڕیاری کۆتایی سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو ١٠ تاوانبارەی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە رووداوەکانی ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ی "ھێرشکردنە سەر پۆلیس و رووداوە توندوتیژییەکان"، بە مەبەستی وەرگرتنی راوێژ، دۆسیهكه رەوانەی لای موفتیی وڵاتەکە کراوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە بڕیاری کۆتایی لە دوای وەرگرتنی رای موفتیی وڵاتەکە، لە ١٩ی حوزەیران دەدرێت.
بەپێی یاساکانی میسر، بهر له دهركردنی بڕیاری كۆتایی، دۆسیەکانی لەسێدارەدان رەوانەی لای موفتیی وڵاتەکە دەکرێت. دوای وەرگرتنی رای موفتی بە مەبەستی راوێژکردن، دادگا بڕیاری کۆتایی دەردەکات. ئەگەر موفتی بڕیاری دادگاشی پەسەند نەکرد ئەوە سزاکە ھەر جێبەجێ دەکرێت.