ھانی ساڵح، گوتەبێژی حکومەتی میسر رایگەیاند: رێوشوێنەکانی بڕیاری ناساندنی کۆمەڵی ئیخوان مولیمین وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی، بەزووترین وەخت جێبەجێ دەکرێ و بڕیارەکە تەنیا لە سەر لاپەڕە نابێ.
هانی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی میسر دا گوتی: "بڕیاری ناساندنی کۆمەڵی ئیخوان وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی، بۆ ھەموو دەزگاکانی پەیوەندیدارەکان نێردراوە و پێویستە جێبەجێ بکرێ. حکومەت پێشبینی رووداوی تیرۆریستی دەکا. بۆیە لە سەری ساڵدا لە ھەموو گەڕەک، مەیدان و مزگەوتەکان ھێزی ئاسایشپارێزان لە ئامادەباشیدا دەبن."
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی میسر رایگەیاند: بە گوێرەی یاسای سزادانی میسر، کۆمەڵی ئیخوانی موسلیمین، رێکخراوێکی تیرۆریستییە.