دوای ئەوەی لە ویلایەتی کاشگار لە ھەرێمی سینجان ئوگور لە رۆژئاوای چین، ھێرش کرایە سەر ناوەندێکی پۆلیس، هێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو شارە ھەشت کەسیان کوشت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک بە چەقۆ ھێرش دەکەنە سەر پۆلیس و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دەسوتێنن. بەھۆی ئەمەوە هێزە ئاسایشپارێزەکا دەست دەکەنەوە و ھەشت کەس دەکوژن.
ھیچ زانیارییەک لەسەر ھۆکاری ئەو رووداوە نەخراوەتەڕوو.
رۆژی ١٧ ئەم مانگە، لە ویلایەتی کاشگار پۆلیسی ئەو ناوچەیە کەسێک بەناوی حەسەن ئیسماعیلیان دەستگیرکرد. گروپێک کە گومان دەکرێنزیکی کەسە دەستگیرکراوەکە بن، ھێرش دەکەنە سەر پۆلیس و لەئاکامدا ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا کە دووانیان پۆلیس بوون.